لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لەگەڵ شاندێكی باڵای وەزاره‌تی ناوخۆ چەند پرسێک تاووتوێ دەکەن.
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی په‌یه‌وه‌ست به‌كاره‌كانیان و له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌كه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/7، لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، له‌هۆڵى پرۆتۆكۆل له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ڕێبەر ئەحمهد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم و شاندێكی یاوەری كۆبووه‌وه.
سەرەتای کۆبوونەوەكه سەرۆکی لیژنە ئەو تەوەرانەی کە مەبەستیان بوو لەگەڵ وەزیرو شاندی وەزارەتی ناوخۆ گفتوگۆى له‌سه‌ر بکەن خستەڕوو، لەوانەش پرسی یەکەی پاسەوانی و دیارده‌ى ھەڵگرتنی چەک لەلایەن ھاووڵاتییانەوەو یاسای خانەشینیی ھێزەکانی ناوخۆ‌و یاسای ھاتووچۆی ھەرێم.
دوای گفتوگۆیەکی چڕ‌و ئاراستەکردنی پرسیار‌و ڕاو سەرنجی ئەندامانی لیژنەكه بەشاندی وەزارەت، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم بەزانیاری و ڕوونکردنەوەكانى وەڵامی پێویستى ئەندامانی لیژنەكه‌ى دایه‌وه، ھەروەھا شاندی وەزارەت بەڵێنێدا کەھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ ھەرچی زووە ئەو پرسانە بەدوادچوونی زیاتری بۆ بکەن بۆ گەیشتن به‌چارەسەری تەواو.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھەردوولا جەختیان لەسەر ھەماھەنگیی زیاتری نێوانیان کرده‌وه بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەست بەکارەکانیان. لەکوتاییدا لیژنەو شاندی وەزارەت بەئەنجامدانی کونگرەیەکی رۆژنامەوانی کوتاییان بەکۆبوونەوەکە ھێنا‌و ناوەڕۆک و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رێنمایی لە ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە بۆ رێکخستنی یەکەی پاسەوانی و دەستبەکاربوونی تیمی یەکەی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆ، ئێستا کاتی ئەوەی کاربکرێت و بڕیارەکان جێبەجێ بکرێت.
وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند: داوا لە ئەو بەرپرسانە دەکەین کە پاسەوانیان بۆ دانراوە لەگەڵ یاساکەدا خۆیان بگونجێن تا داهات بۆ حکومەت بگەڕێتەوە.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاماژەی بەوەشکرد، لە یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایش‌دا بیرۆکەی جوانمان هەیە و هەوڵدەدەین رەچاوی ئەو توێژەبکەین، ناکرێت کەسێک لە کاتی کاردا موچەی ملیۆنێک دینار بێت، بەڵام لە کاتی خانەنشینیدا موچەکەی ببیت بە 200 هەزار دینار.
وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: ئەمڕۆ داوام لە پەرلەمان کرد و داواش لە حزب و لایەنە سیاسیەکان دەکەم کە هاوکاری باشمان بکەن و لە نزیکەوە لەگەڵمان کاربکەن بۆ ئەوەی بابەتی پاسەوانی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین.
له باره‌ی هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و شه‌هیدكردنی پێنج پێشمه‌رگه، وه‌زیری ناوخۆ گوتی: یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له پێشمه‌رگه دراوه، هه‌ندێ كه‌س بێ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان هه‌بێ و له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیشدا بوونه، بێ زانیاری قسه‌یان كردووه، ئه‌مه روونه و په‌كه‌كه هێرشی كردووه ئێمه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.