Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:27

بوومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەکی مامناوەند، رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،2 پلە لەسەر پێوەری رێختەر پارێزگای ئیلام رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تارانەوە بڵاوکراوەتەوە، چەقی بوومەلەرزەکە ناوچەی ساڵح ئاباد سەربە شاری میهران لە پارێزگای ئیلام بووە و کاتژمێر 09:24 بەکاتی ئێران روویداوە.

ئاماژە بەوەیش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی نۆ کیلۆمەتر توێکڵی زەوی روویداوە.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە بوونی زیانی گیانیی و ماددی بڵاونەکراوەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.