ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌سه‌ر هێرشی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە، ھێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان.
بەداخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2021.6.5، لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی چەکدارانی (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگەی کوردستان شەهید بوون و چەند پێشمەرگەیەکی تریش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو ھێرشەی پەکەکە دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە، ھێرشکردنە بۆ سەر تەواوی خەڵکی کوردستان و پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی پەکەکە دابنرێت كه بوونه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی و دروستکردنی کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییان و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگیریى هەرێمی کوردستانیان خستۆتە بەر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی.
بەمبۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەو شەھیدانە دەکەین و له خودای گه‌وره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی هەموو لایەکمان بدات و گیانی شەهیدان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
شایه‌نی باسه ئەمڕۆ 5-6-2021، لە چیای مەتین لەسنوری قەزای ئامێدی، چه‌كدارانی پەكەكە هێرشیان كردەسەر كاروانێكی هێزی پێشمەرگەو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.