د.جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لهسهر هێرشی ئهمڕۆی چهكدارانی پهكهكه بۆ سهر هێزهكانی پێشمهرگه راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت: هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات.
ئهمه دهقهكهیهتی:
بە داخێکی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2021/6/5 و لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان.
لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات.
پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٦/٥
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.