Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 04:32

لە هەولێر بنکەکانی پشکنینی کۆرۆنا زیاد دەکرێن

کوردستان TV
100%

لەپێناو فراوانکردنی شوێنی سامپل وەرگرتن و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە بنکەی تەندروستی ئازادی شوێنی تایبەت بە وەرگرتنی سامپل بۆ پشکنینی کۆڕۆنا کرایەوە.

له‌ ئاگادارییه‌كی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووه‌، لەپێناو فراوانكردنی شوێنی سامپل وەرگرتن و زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان، لە بنكەی تەندروستی ئازادی شوێنی تایبەت بە وەرگرتنی سامپل بۆ پشكنینی كۆڕۆنا كرایەوە.

لەئێستا دا (۳) سێ شوێن تایبەتکراوە بە وەرگرتنی سامپل بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات
۱ـ بنکەی زانکۆ
۲ـ بنکەی مەلافەندی
۳ـ بنکەی ئازادی

رۆژانی شەممە تاکو پێنج شەممە
کاتژمێر ( ۸ ) هەشتی بەیانی تاکو کاتژمێر ( ٥ ) پێنجی ئێوارە
رۆژانی هەینی کاتژمێر (۸) هەشتی بەیانی تاوەکو (۱)ی نیوەڕۆ.
تەنها بۆ یٔەو بەڕێزانەی  پێویستیان بە پشکنین هەیە بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات

۱ـ شوێنی فەرمی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین تەنها بنکەی تەندروستی ئازادی و بنکەی زانکۆ و بنکەی تەندروستی مه‌لا فەندی دەبێت، جگە لەم سێ شوێنەی سەرەوە هیچ شوێنێکی تر هەژمار ناکرێت بە حکومی و تایبەتەوە.

۲ـ کاتەکانی دەوام هەموو ڕۆژانی شەممە تا پێنج شەممە
کاتژمێر ۸ی بەیانی تاوەکو ٥ی ئێوارە
و ڕۆژانی هەینی کاتژمێر ۸ی بەیانی تاوەکو ۱ی نیوەڕۆ.
لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە تاکو ۱٠ی شەو بنکەی تەندروستی مەلافەندی بەشێوەی ئێشکگری دەوام دەبێت.

۳ـ کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین کاتژمێر ۱۱ی بەیانی تاوەکو ۸ی ئێوارە.

٤ـ شوێنی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لە سەنتەری داتا و زانیاری دەبێت لە ناوبنکەی تەندروستی نازدار بامەڕنی.

٥ـ تکایە بەر لە (۲٤) کاتژمێر لەگەشتەکەتان پشکنین ئەنجامبدەن.

٦ـ دەتوانن لەڕێگای ماڵپەری خوارەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە
anjamakam.com

۷ـ تاقیگەی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی بۆ یٔەنجامدانی پشکنین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.