پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: دایک و باوک و کچەی جانتا و مۆبایلی ئافرەتانیان دەدزی، دەستگیر کران.
له راگهیهندراوێكی بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر هاتووه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، ئافرەتێک و کچەکەی و هاوسەرەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان دەستگیر کرد.
هەرسێ تۆمەتبارەکە، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە کاتی ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و دەستیش بەسەر کۆی کەلوپەلە دزراوەکاندا گیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.