Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:33

د.به‌شیر حداد: شاندێکی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ردانى ناوچەسنورییه‌کانى ئامێدى و زاخۆ ده‌که‌ن

کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد و باڵیۆزی تورکیا رێکارەکانی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و چارەسەرکردنی کێشەكانیان تاوتوێی کرد.
     
رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٦/٢، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە عەلی ڕەزا گۆنای، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا.

لە دیدارێک دا کە پەرلەمانتاران د.زافر ئەلعانی سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی_تورکی، و محەمەد ئەمین فارس جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاو و ھۆڕەکان تێیدا بەشدار بوون چەندین بابەتى گرنگ تاوتوێ کران کە جێگەی بایەخی ھەردوولا بوون، لە سەرووی ھەمووشیانەوە رێکارەکانی بەھێزکردنی ھاوکاری و گەشەپێدانی په‌یوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی ھەردوو وڵاتی دراوسێ بێت.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران جەختی کردەوە لە گرنگی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاو و دابینكردنی پشكی عێراق له‌ ئاو و چالاككردنی ڕێككه‌وتننامه‌ و په‌یماننامه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به‌ تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نیوان عێراق و توركیا و ڕایه‌ڵه‌ ڕۆشنبیری، مێژوویی و ئایینه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی توركیا و عێراق. حەداد سه‌رنجیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ عێراق خوازیاره‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاجیاكان پته‌وتر بكات.

هاوكات هه‌ردوولا باسیان له‌ پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان و پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل كرد، هه‌روه‌ك پرسی دابڕینی زه‌وی و بڕینه‌وه‌ی دار له‌ گونده‌كانی سه‌ر سنوور یه‌كێكی دیكه‌ بوو له‌ ته‌وه‌ره‌كان.

د.به‌شیر حداد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى ناوچه سنورییه‌كانى ئامێدى و زاخۆ ده‌كه‌ن.
 
له‌ لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی توركیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و دیداره‌ ده‌ربڕی به‌ تایبه‌ت له‌ تاووتوێكردنی دۆسیه‌ و پرسه‌ گرنگه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها سڵاوی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایشی به سەرۆکایەتی پەرلەمان گه‌یاند، و جه‌ختی له‌سه‌ر سووربوونی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان و ئاماده‌یی توركیایشی نیشان دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ ناویشیاندا پرسی ئاو و كرده سەربازییەکان .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.