Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 22:15

عێراق بەبەهای نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار چەکی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی وەرگرت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە بەهای نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار چەک و فیشەکی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش وەرگرت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە پێشکەش بە هێزەکانی عێراق دەکرێت، بە بەهای نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار چەکیان لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش وەرگرتووه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ بە بەهای دوو ملیۆن و 390 هەزار و 410 دۆلار چەک و فیشەکی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش وەرگرتووه‌.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە پێشکەش بە هێزەکانی عێراق دەکرێت لەوەتەی ساڵی 2014ـەوە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی عێراق بەئامانجی کۆتاییهێنان بە داعش دەستی پێکردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.