Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 13:49

سه‌رکرده‌ی مافیایی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا : کورده‌کان له‌ زۆربه‌ی زۆری ئێمه‌ به‌شه‌ره‌ف و به‌نامووسترن

له‌ گرته‌ ڤیدیۆی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆم و ئه‌ردۆغان ئاشكرا ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌ی مافیای نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا ئه‌مڕۆ 8مین گرته‌ ڤیدیۆی خۆی بڵاو كرده‌وه‌ و باس له‌ پێشنیاره‌كانی خۆی له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ ده‌كات.

سه‌دات په‌كه‌ر له‌ 8مین گرته‌ ڤیدیۆی خۆیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ گرته‌ی داهاتوودا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌كات و هه‌ر شت به‌ ئاشكرا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

په‌كه‌ر له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت یه‌كه‌م كه‌س بوومه‌ له‌كاتی كووده‌تاكه‌ی 15 ته‌مووزدا هێرشی سه‌ر كووده‌تاچییه‌كانم كردووه‌ له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی خۆم به‌ڵام رۆلَمان له‌ بیر كرا.

له‌ باره‌ی باكووری كوردستان و كوردیشه‌وه‌ ده‌ڵێت: هاووڵاتییه‌ كورده‌كان له‌ زۆربه‌ی زۆری ئێمه‌ به‌شه‌ره‌ف و به‌نامووسترن ،چونكه‌ ئه‌وان وڵاتیان نه‌فرۆشت و باریان نه‌كرد.

په‌كه‌ر له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌ر سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریا داوام كرد پاسپۆرت بدرێته‌ هه‌موو كورده‌كانی ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوخۆییدا له‌گه‌ڵ توركیادا یه‌كگرتوو بن، به‌ڵام به‌ گوێیان نه‌كردم.

ناوبراو ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ی ئاماده‌ كردنی ده‌ستووری مه‌ده‌نی و پڕۆژه‌ی خۆی ئاماده‌ كردن بۆ جه‌نگی گه‌ل پڕۆژه‌ی من بوونه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ قه‌بووڵ كراون.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.