Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:23

شارەوانی دهۆک لە هەڵمەتێکی چەند ڕۆژەدا بە هەزاران گوڵی چاند

کوردستان TV
100%


لە هەڵمەتێكی چەند رۆژەی چاندنی گوڵدا، شارەوانیی دهۆك بە هەزاران گوڵی هەمەجۆری لەسەر شۆستە و شوێنە جیاوازەكانی ناو شاری دهۆك چاند و ئەندازەی پاركەكانی دهۆكیش دەڵێ ئەو جۆرە هەڵمەتانە بەردەوامیان دەبێت.
 بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك لەپێناو بایەخدانی زیاتر بە ژینگە و جوانكردنی شار، هەڵمەتێكی چاندنی هەزاران گوڵی هەمەجۆری لەناو شاری دهۆك دەستپێكرد.
وەك ئەندازەی پاركەكانی دهۆك ئاماژەی بۆ دەكات لەمیانەی ئەو هەڵمەتەدا بە هەزاران گوڵ لە جۆری چیچەك و گوڵ ئوسمان و زینیا لەسەر شەقامی مالتایێ‌، قازی محەمەد و ئوڤەر پاسی پێشمەرگە و سێگۆشەی ترافیك چاندران، كە ئەو گوڵانە بەرهەمی شارەوانی دهۆكن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.