Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:16

ئۆرشه‌لیم پۆست: کۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی له‌ ئیسرائیل نه‌ماوه‌

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوه‌تی له‌ ئیسرائیل كۆتایی هاتووه‌.

دوای 15 مانگ له‌داخستنی شوێنه‌كان وه‌ك خۆپارێزی له‌ بڵابوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌،رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ساتێكی گرنگ بوو بۆ ئیسرائیلییه‌كان، كاتێك رێوشێنه‌كانی خۆپارێزی و داخستنی شوێنه‌كانی بازرگانیی ، رۆشنبیری ، وه‌رزشی ، گه‌شتیاری، كه‌له‌پووری و شوێنه‌كانی ئاهه‌نگ گێڕان، هه‌ڵگیران.

له‌كاتێكدا كه‌ ده‌ڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ ته‌واوه‌تی كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ له‌وانه‌یه‌ جارێكی دیكه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ به‌هێزتر له‌جاران بگه‌ڕێته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.