Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:02

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری: پرسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌که‌مه‌کانی زانکۆ خه‌می هه‌موو لایه‌که‌

کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا، له‌ باره‌ی چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆی بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان نیشانداوه‌.

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا رایگه‌یاند: له‌ باره‌ی چاره‌نووسی مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌یی خۆی بۆ دانیشتنێكی په‌رله‌مان نیشانداوه‌ و بڕیاره‌ دووی مانگی شه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا، راشیگه‌یاند: خه‌می مامۆستایانی وانه‌بێژ و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، خه‌می ئه‌وان و دامه‌زراندن و به‌ هه‌میشه‌ییبوونیان، خه‌می هه‌موو لایه‌كه‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ ئاماده‌بوونی تیمی حكومه‌ت چاره‌نووسی زیاتر له‌ بیست و شه‌ش هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست و هه‌ژده‌ هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ و زیاتر له‌ پێنج هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان بزانن.

عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشكرایكرد، وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ده‌بن و لای خۆشیانه‌وه‌، وه‌ك لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ بانگھێشتی وه‌زیری داراییشیان كردووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.