Erbil 15°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:56

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

جه‌نه‌راڵ بێل ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى له‌ تێكشاندنى داعشدا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ڕیچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ جه‌نه‌راڵ بێڵ كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و كارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ تێكشاندنى تیرۆر ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه‌ نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له‌ڕووى فیكریشه‌وه‌ شه‌ڕى تیرۆر بكرێت.

لاى خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌راڵ بێل ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى له‌ تێكشاندنى داعشدا كرد و جه‌ختى له پێویستى و‌ گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى هه‌واڵگرى و وشككردنى سه‌رچاوه‌ دارایییه‌كانى داعش و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌كانى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانانه‌ى بۆشاییى ئه‌منییان هه‌یه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر له‌ عێراق و سووریا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش كرد.

nb

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.