سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه قاسم موسڵیح ،فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه ده‌ستگیركراوه.
سه‌رچاوه‌كه به میدیای عێراقی گوتووه كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی دۆره-ی به‌غدا له لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ت ده‌ستگیركراوه‌و پێموایه هێزه‌كه سه‌ر به نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرا نه‌كردووه.
شایانی باسه قاسم موسڵیح یه‌كێك بووه له سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشتر زۆر له ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی نزیك بووه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دوای ده‌ستگیركردنی قاسم موسڵیح ،گرژی كه‌وتۆته نێوان مسته‌فا كازمی و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌وهۆیه‌وه‌ش ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا داخراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.