ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی ئایاری 2021 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا .
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازی ژمارە ( 2 ) ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کرا لە بەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیر بکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان.
بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی داهاتە ناوخۆییەکان و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئاستی پابەندیی وەزارەتەکان و پێداچوونەوە بە ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان .
پاشان ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان) بە ئاراستەی هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی لە وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ ڕێکخستنی کەرتی دڵنیایی وچاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بواری چالاکیەکانی دڵنیایی لە هەرێم و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ( بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان ) کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژە یاسایە ، ڕێکخستن وهاندانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی بنەتۆ و شەتڵ وهاوردەکردنی بنەتۆ لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان و 2 پڕۆژە یاسای پەسەند کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.