Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 23:55

ژمارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکەی تەحریری به‌غدا گەیشتە دوو کوژراو و 150 بریندار

ھێشتا 11 خۆپیشاندەری دەستگیرکراو ئازادنەکراون
کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌...

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند کە لە میانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ سێشەممەلە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و 150 خۆپیشاندەر و کارمەندی ئەمنیش برینداربوون.

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێی گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا، پێکھەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا روویدابوو و ھاتووە: "لە ئاکامی پێکھەڵبژانەکەدا، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و 20 خۆپیشاندەری دیکە و 130 کارمەندی ئەمنیش برینداربوون".

بەپێی راگەیەنراوەکە ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەغدا، ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر دەستگیرکراون کە دواتر ژمارەیەکیان ئازادکراون و هاتووە:"ھێشتا 11 خۆپیشاندەری دەستگیرکراو ئازادنەکراون".

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، داوا لە سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی کراوە رێوشوێنی توند دژبە بەو کەسانەی کە گوللـەی راستەقینەیان لە خۆپیشاندانەکەدا بەکارھێناوە، بگرێتەبەر و سەرجەم خۆپیشاندەر دەستگیرکراوەکانیش، ئازاد بکات.

دوێنێ سێشەممە لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق، خۆپیشاندان دژبە کوشتنی رۆژنامەوانان و چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان لەژێر ناوی (کێ منی کوشتووە) ئەنجام درا,

لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، پێکھەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا روویدابوو.

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوە لەو گرژی و ئاڵۆزییەیانە دەکەن کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا روویاندابوو.

پێشتر میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ لە ئاکامی پێکھەڵبژانەکەدا 17 ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و 9 هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون، هاوكات دوو هاووڵاتیی دیكه‌ش به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌ كوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.