Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 21:54

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی ده‌کات

کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ مامۆستا دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی  ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان به‌ڕێز، مامۆستا دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی ره‌حمه‌ت ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ (پور ره‌حمه‌ت)ـی دایکی كه‌سایه‌تی دیاری باڵه‌كایه‌تی(حاجی مسته‌فا وه‌سانی)ـی داپیره‌ی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و خزمانی باڵه‌كایه‌تی ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین. له‌خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی پوره‌ ره‌حمه‌ت به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.