كۆمیته‌ی زانستی توركیا بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا بڵاویكرده‌وه كه توركیا رووبه‌رووی كێشه‌ی دابین كردنی ڤاكسینی كۆڕۆنا بووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای لێدوانه رۆژانه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، به‌ڵام هێشتا له توركیا نه‌توانراوه گرووپی یه‌كه‌م كه مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره بۆ تووش بوونی كۆڕۆنا، ڤاكسینه بكرێن.
ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی زانستی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا سه‌ره‌ڕای ره‌خنه كردن له رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌و ئامارانه‌ی كه رۆژانه بڵاویان ده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه توركیا هه‌وڵی زۆری بۆ دابین كردنی ڤاكسین داوه به‌ڵام ڤاكسینی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نییه، هێشتا به‌شێكی زۆری گرووپی یه‌كه‌م كه زۆرترین مه‌ترسی تووشبوون به كۆرۆنایان له‌سه‌ره ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌وانه‌یش كه ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتووه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر بۆ وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م هێشتا هیچ جۆره زانیارییه‌كیان پێ نه‌دراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا فه‌خره‌دین كۆجا باسی له‌وه كردووه كه توركیا بۆ دابین كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا تا ئێستا 270 رێككه‌وتنی ئیمزا كردووه. ئه‌و وه‌زیره‌ی توركیا باسی له‌وه نه‌كردووه كه چه‌ند ڤاكسین هاورده‌ی توركیا ده‌كرێن و كه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه ده‌گه‌نه توركیا.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه رۆژانه له توركیا زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س تووشی كۆڕۆنا ده‌بن و زیاتر له 220 كه‌سیش به هۆی كۆڕۆنایه‌وه گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.