ئه‌مرۆ شه‌ممه ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه كه دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی مه‌درید ڕكابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
كاتژمێر حه‌وتی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، حه‌وت یاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی هه‌فته‌ی سی و هه‌شته‌م و كۆتایی خوله‌كه له یه‌ك كات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاوسێ خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید، تاكه ڕێگا له‌به‌رده‌م ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگا بۆ یه‌كه‌م جار له دوای حه‌وت ساڵ و یازده‌مین جار له مێژووی خۆی ته‌نها بردنه‌وه‌یه له ڤه‌له‌د وه‌لید.
له ئه‌گه‌ری دۆڕان یان به‌رامبه‌ر بوونیشی، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یاری ڕیال مه‌دریدی نزیكترن ڕكابه‌ری بكات كه جیاوازی نێوانیان ته‌نها دوو خاڵه.
دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دووه‌مین نازناوی لالیگا بۆ خۆی وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌دات و پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ی بۆ یاری ئه‌مرۆ ئێواره ئاماده‌كردووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریزان خۆسێ ماریا خێمێنێزی ئۆرگوایی بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ڕۆخی بلانكۆس، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێكان له سێ یاری ڕابردووی تیپه‌كه‌ی دابڕابوو.
لای خۆشیه‌وه ستێفان ساڤیچی مۆنتینیگرۆیی و به‌رگریكاری ئه‌تله‌تیكۆ به‌هۆی وه‌رگرتنی پێنج كارتی زه‌رد ڕاگیراوه‌و له دوایین گه‌ڕی لالیگا یاری ناكات، له به‌رامبه‌ریشدا، ڤه‌له‌د وه‌لید به كۆكردنه‌وه‌ی سی و یه‌ك خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی له ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان كه تروسكاییه‌ك ئومێدی ماوه بۆ دانه‌به‌زینی بۆ ڕیزی یانه پله دووه‌كان.
ئه‌مڕۆ رکابه‌رییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی مه‌درید یه‌کلا ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.