Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:26

ئه‌ڵمانیا: ئه‌ردۆغان له‌ دژی ئیسرائیل هانی جیهادییه‌کان ده‌دات کرده‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن 

له‌ ئه‌ڵمانیا هێرشی سه‌ر چه‌ندین شوێنی جیاجیا كراوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌یاله‌تی باڤه‌ریای ئه‌ڵمانیا ژوئاچیم هارمان له‌ باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌ رۆژانی رابردوو بۆ پشتیوانی فه‌له‌ستین و دژی سمیتیزم ئه‌نجام دراون رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م دۆخه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قه‌بووڵ نییه‌.

ژوئاچیم هارمان له‌ قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و هێرش و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ دژی سمیتیزم له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دراون سه‌رۆكۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا روویداوه‌ توندڕه‌وییه‌ و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ توركیا و سه‌ركرده‌كانی توركیا به‌ تایبه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌ردۆغان به‌رپرسیاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌، چونكه‌ ئه‌ردۆغان به‌ گوتاره‌ توندڕه‌وییه‌كانی خۆی له‌ دژی ئیسرائیل، هانی جیهادییه‌كان ده‌دات كه‌ ده‌ست به‌ كرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌ دژی پێكهاته‌ نا ئیسلامییه‌كان بكه‌ن. ئه‌ردۆغان هانی ئه‌و جیهادییانه‌ ده‌دات تا كۆڵانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌ تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ پڕ بكه‌ن له‌ ئاڵۆزی و توندوتیژی.

ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌ڵمانییه‌ داوای له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ په‌له‌ بكات له‌ ده‌ركردنی بڕیاری ده‌رخستنی جیهادی و توندڕه‌وه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.