Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:21

شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

کوردستان TV
100%

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەیاند کە لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، شاندێکی ھونەریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

شیروان میرزا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە شاندە ھونەرییەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ماددەی 11 لە یاسای بوودجەی گشتیی 2021 کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیژنەی ھونەریی حکوومەتی فیدراڵ کۆدەبێتەوە.

گوتیشی: "لە چەند رۆژی رابردوودامستەفا کازمی ،سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەخیتکردبوویەوە لەسەر ئەوەی کە ئامادەکارییەکان بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجەی گشتیی 2021دا، تەواوبوون".

بەم دواییانە حکوومەتی عێراق بەمەبەستی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بوودجەی گشتیی 2021دا، لیژنەیەکی ھونەری پێکھێنابوو.

لە کۆتایی مانگی ئاداری رابردوودا، یاسای بوودجەی گشتیی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکرا، بەڵام تا ئێستا بەغدا، پشکی ھەرێمی کوردستانی نەناردووە.

بەپێی زانیارییەکان، پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە 11 تریلیۆن و 482 ملیار دینار دیارییکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.