Erbil 32°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:38

ئیسرائیل هێز ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری لوبنان ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری لوبنان كرد بۆ چاودێریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی كه‌ هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌ ئیسڕائیل هێزێكی بۆ چاودێری ڕه‌وانه‌ی مارون راس و عدیسه‌ كردووه‌ له‌سه‌ر سنووری لوبنان تاوه‌كو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگارداری ئه‌و هاوكارییه‌ مرۆییانه‌ بێت كه‌ ده‌گاته‌ فه‌ڵه‌ستین، میدیاكان باسیان له‌وه‌شكرد ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنان هێزێكی ئه‌منی به‌درێژایی كه‌ناره‌كانی باشووری لوبنان بڵاوه‌پێكردووه‌ بۆ پاراستنی ولاته‌كه‌یان و زۆر به‌ وردی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ باشووری وڵاته‌كه‌یان دێنه‌ ژووره‌وه‌.

هه‌روه‌ها داواشیانكرد كه‌ ته‌نیا هاوڵاتی لوبنانی ڕێگه‌ی پێبدرێت له‌ ناوچه‌ی باشوور كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بێته‌ ژووره‌وه‌.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.