رافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له یاری لوتكه‌دا، نادالی خاوه‌نی سی و پێنج نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كانی ماسته‌رز به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ئه‌لیكسه‌نده‌ر زڤیرێڤی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریيه‌كه دوو كاتژمێری خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، به‌مه‌ش نادال دوای سێ دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر زڤیرێڤ تۆماركرد‌و له قۆناغی پێش كۆتایش ڕووبه‌ڕووی ڕێلی ئۆپێلكای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی چلوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتایدا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فێدێریكۆ دێلبۆنیسی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی شه‌ستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت پێنج، حه‌وت شه‌ش بوو.
نادال گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ڕۆمای ئیتاڵی
له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.