Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:30

سەرۆکی حکومەت: مامۆستایان سەرەڕای دۆخە سەختەکان، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن سوپاسیان دەکەم

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان رایده‌گه‌ێنێت: مامۆستایان هەمیشە ڕۆڵێكی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەكانی كوردستان و داكۆكیكردن لەمافەكانی گەلی كوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە رێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانی مامۆستایان دەڕوانن.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان 


لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم. 
مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین. 
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان ، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان .  
حکومەتی هەرێمی کوردستان،  کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.