Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:23

سەرۆک بارزانی : مامۆستایانی کوردستان هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی بۆ یادی پەنجا و نۆ ساڵەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاند:مامۆستایانی كوردستان خۆنەویستانە و فیداكارانە هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ..

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی پەنجا و نۆ ساڵەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بەبۆنەی پەنجاو نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم كە سوپاسی ڕۆڵی بەرزی مامۆستایان بكەم لە بڵاوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و پێگەیاندنی قوتابیان لە گشت قۆناغەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشانی گەلەكەماندا. ئەوەشمان هەردەم لەبەرچاوە كە لە خۆشی و ناخۆشییەكاندا مامۆستایانی كوردستان خۆنەویستانە و فیداكارانە هەمیشە پێشەنگی خۆڕاگری بوونە و نەیانهێشتووە پڕۆسەی خوێندن و زانست لە كوردستاندا بوەستێت و سەرباری بوونی قەیران و كێشەی گەورە مامۆستایانی ئازیز نموونەیەكی باڵا بوونە بۆ هاندان و پێگەیاندن و بەردەوامبوونی فێربوون و زانست. سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی مامۆستایانی كوردستان دەكەم و ئێمە هەموومان خۆمان بە قەرزاری مامۆستایان دەزانین.

هیوای بەردەوامی و سەركەوتن بۆ هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم.

مسعود بارزانی

15ـی ئایاری 2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.