ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌یادی 59 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنیت:
لە یادی (59)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی (یەكێتی مامۆستایانی كوردستان)، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ستافی سكرتاریەت و سەرجەم لقەکان و مامۆستایانی کوردستان دەكەین.
راشیده‌گه‌ێنێت: مامۆستایان لە شۆڕشی رزگاریخوازی گەلەكەمان، هەمیشە لەپاڵ ئەركی پیشەیی خۆیان درێژەیان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە پێناو ڕزگاری و ئاوەدانکردنەوەی خاك و نیشتیمان داوە، بۆیە ئەمەكداری و ڕۆڵی گرنگتان هەرگیز لەبیرناكرێت.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: مامۆستایانی کوردستان سەرمەشقی پەروەردەکردن و فێرکردنی كۆمەڵگەن و لە هەر قۆناغێكدا هەردەم ئەمەکداری ماندوبوون و شەونخونیتانین .
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەم ساڵانەی دواییدا، كە (شەڕی نەگریسی داعش و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا) بەرۆكی گرتین، رۆڵی كاریگەرتان بینی لە پەكنەخستنی پرۆسەی خوێندن و بەردەوام و پێشمەرگە ئاسا لە خەمی كۆمەڵگەدا بوون.
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت: وێڕای سوپاسکردن ، خوازیارین هەمیشە بەردەوام بن لە خزمەت گەیاندن بە كۆمەڵگە، لە پێناو پێگەیاندنی تاكی بەرپرسیار بۆ خزمەتی زانست و خاك و نیشتمان.
دووبارە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەین و رۆڵ و خەباتی ئێوە بەرز دەنرخێنین.
په‌یامێک له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.