Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:30

بریکاری وەزارەتی کارەبا: کار بۆ ئەوە دەکەین کارەبای نیشتمانی بکرێتە 24 کاتژمێر

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنان لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد وەزارەتەکەیان کار بۆ ئەوە دەکەن کە بە تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەک، کارەبای نیشتمانی بکەنە 24 کاتژمێری.

دیار بابان، بەڕێوه‌بەری گشتی بەرھەمھێنان لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی ڕاگەیاند: بەشێک لە وێستگەکان کە ناتوانین کاریان پێ بکەین بە گوێرەی رێککەوتنێک دەیاندەین بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بۆ ئەوەی بەکاری بێنن و نۆژەن بکرێنەوە و سووتەمەنییان بۆ دابین بکەن. هەر کاتێکیش پێویستمان پێی هەبێت وەری دەگرینەوە.

 ڕاشی گەیاندووه‌: بە وەبەرهێنەرەکانمان راگەیاندووە، دەتوانن لەگەڵ حکوومەتی عێراق رێک بکەون لەسەر ئەو وێستگانەی کار ناکەن، بۆ ئەوەی چاک بکرێنەوە و کارەبا بە حکوومەتی عێراق بفرۆشن، تا ئەوکاتەی حکوومەتی هەرێم دەتوانێت سووتەمەنی بۆ ئەو وێستگانە دابین بکات و وزەکەی دەگەڕێتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌: کامل محەمەد قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەک لە کەرتی کارەبا، ئەوا دەتوانن کارەبای 24 کاتژمێری بە هاووڵاتییان بدەن.

 ئاماژەی بەوەش کردووه‌: بە دانانی پێوەری زیرەک، دەتوانرێت کارەبای دزراو و بەفێڕۆچوو رێگری لێ بكرێت و ئه‌ وبڕه‌ كاره‌بایه‌ بۆ تۆڕی گشتی سوودی لێ وه‌ربگیرێته‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.