Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:42

په‌رله‌مانتارێکی عێراق: دوای جه‌ژن حکوومه‌تی فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای جه‌ژن حكوومه‌تی فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك ده‌نێرێت.

شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاند: لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌ هاوبه‌شه‌ی كه‌ بۆ به‌داداچوون بۆ به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتن له‌ نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهێندراوه‌، به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ و ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ بودجه‌دا هاتووه‌، دووبه‌ردانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دوای پشووی جه‌ژن، حكوومه‌تی فیدڕاڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی دووهه‌زارو بیست و یه‌ك ده‌نێرێت.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێكردووه‌، شێروان دووبه‌ردانی ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ یه‌كجار یان به‌ چه‌ند قۆناغێك له‌ نێوان لیژنه‌ی ته‌كنیكی و وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدڕاڵ دایه‌.

جێگه‌ی باسه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ نۆی ئه‌م مانگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێستا یه‌كلایكردنه‌وه‌ و ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغی كۆتاییدایه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.