لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر خێزانی كوردی هه‌ولێر له‌وڵاتی توركیا بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14-5-2021 لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر هێرشی چه‌ند كه‌سێك بۆ سه‌ر خێزانێكی كوردی هه‌ولێر له‌وڵاتی توركیا " له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، زۆر نیگەرانین بەو هێرشەی کە هەندێ کەسی توندڕەو دوور لە هەمو بەهایەکی مڕۆیی کردیانە سەر ماڵباتێکی کورد، کە مەبەستی بەسەربردنی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە شاری هەولێرەوە سەردانی شاری مێرسین-ینیان لە تورکیا كردبوو.
راشیدهگهیهنن: ئەو دەستدرێژییە مایەی قبووڵکردن نییە و ناچێتە چوارچێوەی قازانجی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا، بۆیە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان هەرچی زووە تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیه‌نن، چیتریش ڕێگە نەدەن ئەو تاوانە قیزەوەنانە دووبارە ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.