رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی رایدهگهێنێت: لێکۆڵینەوەیەک کە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامیان داوه ده‌ری ده‌خات: كه‌داعش چەکی کیمایی لەسەر بەندکراوە عێراقییەکان بەکارهێناوه بەمەبەستی زانینی کارایی یٔەو چەکانە.
له ساڵی 2016 داعش 52 جار له‌عێراق و سووریا هێرشی ئه‌نجامداوه بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی له‌هه‌ردوو وڵات‌دا " كهلههێرشهكاندا مماددەی کیمیایی به‌كارهێناوه له‌جۆره‌كانی خەردەل و کلۆر و کبریت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دوای کۆنتڕۆڵکردنی شاری موسڵ لە ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه " چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه دەستی بە تاقیکردنەوە کیمیاییەکان لەسەر بەندکراوە عێراقییەکان کردووه.
هه‌روه‌ها واشنتۆن پۆست راشیگه‌یاندووه: كه‌داعش" ناوەندی تۆژینەوەکانی لە زانکۆی موسڵ بەکارهێناوه بۆ یٔەو تاقیکردنەوانە و زۆرێک لە بەندکراوەکان لەو تاقیکردنەوانە گیانیانیان لە دەست داوه.
دوای کوشتن یان دەستگیرکردنی چەکدارانی "داعش" و پشکنینی مۆبایل و کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانیان بەڵگە نوێیەکان ئەوەی دەرخستووه، کە "داعش" چەکی کیمیایی لە دژی کەسانی سیڤیل بەکارهێناوە.
دواتر "داعش" دەستی بەسەربازکردنی ژمارەیەک لە زانا و ئەندازیاری سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو کرد کە پێشتر لە دامەزراوەکان کاریان دەکرد بە مەبەستی یارمەتیدانی "داعش" بۆ بەرهەمهێنانی گازی خەردەل لە تاقیگەکانی زانکۆی موسڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.