Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:54

به‌غدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 13ی5ی2021 لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ئه‌نجامدا.

لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، بڕیاری دا كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هه‌ڵپه‌سێرێت له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژن ودوای جه‌ژن.

لیژنه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی به‌شه‌كی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌ كاتژمێر 9یشه‌و تا كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: سه‌رجه‌م مۆڵ و چێشتخانه‌ و كافتریا و هۆڵه‌كانی بۆنه‌ و ئاهه‌نگگێڕان و مه‌ساجخانه‌ و مه‌له‌وانگه‌كان ته‌نیا له‌ جه‌ژندا داخراو ده‌مێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: نێرگه‌له‌ كێشان له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌ و ده‌بێت كه‌مامه‌ ببه‌سترێت و هه‌روه‌ها گه‌شتی به‌كۆمه‌ڵی له‌ نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

لیژنه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌: هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و بڕیارانه‌ سزای یاسایی ده‌درێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 17ی ئایاره‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ناویان هێنرا له‌ 5ی به‌یانی تا 8:30 ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بڕیاریداوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوان كه‌ركوك و موسڵ به‌ ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.