Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:43

وه‌زیری ته‌ندروستی: خۆتان به‌دوور بگرن له‌ قه‌ره‌باڵغی و سه‌ردان و به‌رکه‌وتن و نزیک بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ

کوردستان TV
100%

د. سامان حسین به‌رزنجی ،وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌ێنێت، تكایه‌ خۆتان دوور بگرن له‌ قه‌ره‌باڵغی و سه‌ردان و به‌ركه‌وتن و نزیك بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ، دانانی ماسك زۆر گرنگه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپارێزیيه‌ بۆ خۆت و خانه‌واده‌ و كه‌سانی ده‌ووروبه‌رت.

د. سامان حسین به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز رایگه‌یاند: سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندبوونتان به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، له‌ ئێستادا ترسناكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ته‌واو نه‌بووه‌ و هه‌ر بوونی هه‌یه‌، تكایه‌ خۆتان دوور بگرن له‌ قه‌ره‌باڵغی و سه‌ردان و به‌ركه‌وتن و نزیك بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت: دانانی ماسك زۆر گرنگه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپارێزیيه‌ بۆ خۆت و خانه‌واده‌ و كه‌سانی ده‌ووروبه‌رت.

سامان به‌رزنجی ده‌شڵێت: ئه‌و ڕێكارانه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته‌، ئومێده‌وارین هه‌موو پێكه‌وه‌ خۆپارێزی كه‌سی و ئامۆژگاریه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ین، هیوادارین ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی هاتوونه‌ته‌ پێش به‌ زووترین كات تێیپه‌ڕێنین و هه‌مووان ئاسوده‌ی ژیانێكی ئاسایی و ته‌ندروست بین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.