Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:24

مەحموود عەباس :  قودس ھێڵی سوورە و تا ئازاد نەکرێت ئاشتی دەستەبەر نابێت

سەرۆکی ئەمریکا.. ئیسرائیل مافی بەرگريکردنی لەخۆ ھەیە
کوردستان TV
100%

مەحموود عەباس ،سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند کە قودس ھێڵی سوورە و تەنھا بە رزگارکردنی قودس  دەتوانرێ ژینگەی ئاشتی، ئارامی و سەقامگیریی دەستەبەر بکرێ.

عەباس لەمیانی وتارێکیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی دەوڵەتی فەڵەستین کە لە شارە رامەڵڵای کەناری رۆژئاوا  دایە، ھەڵسەنگاندنی بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکە کرد.

سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس گوتی: "درێژە بە گشت ھەوڵەکانمان دەدەین بۆ راگرتنی ئەو ھێرشە وەحشیگەرانەیە کە دەکرێتەسەر گەلەکەمان لە کەناری رۆژئاوا، قودس و غەززە".

عەباس زیاتر گوتیشی: "ھێرشی ئیسرائیل گشت سنوورەکانی بەزاندووە. بەم شێوەیەش گشت مافە نێودەوڵەتییەکانی خستووەتە ژێر پێی خۆیەوە".

سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس راشیگەیاند کە قودس ھێڵی سوورە و تەنھا بە رزگارکردنی دەتوانرێ ژینگەی ئاشتی، ئارامی و سەقامگیریی دەستەبەر بکرێ.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌  وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە  ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 67 کەس، کە 17یان منداڵ و شەشیان ئافرەتن و، یەک بەساڵاچووە و ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ 388 کەس.

هاوكات جۆ بایدن،سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ،بنیامین ناتانیاهۆسەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەنجامداوە و گوتیشی: "کاتێک کە ھەزاران مووشەک لە خاکەکەیان دەکەوێتە خوارەوە، ئیسرائیل مافی بەرگريکردنی لەخۆ ھەیە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.