Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:13

ئه‌مه‌ریکا ناوی حه‌وت سه‌رکرده‌ی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی خسته‌ ناو لیستی سزاکانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مه‌ریكا ناوی حه‌وت سه‌ركرده‌ی باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی خسته‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پاره‌ بۆ رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ونه‌ش حزبوڵڵای لوبنان گواستۆته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی حه‌وت سه‌ركرده‌ی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی خسته‌ ناو لیستی سزاكانی و هاوكات داوی له‌ وڵاتانی جیهان كرد بۆ سنووردار كردنی چالاكییه‌كانی ئه‌م گرووپه‌ و بنبڕكردنی كه‌ناڵی دارایی و رێكخستنه‌كانی حزبوڵڵا رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، ئێمه‌ ده‌ستخۆشی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین له‌ باره‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ دژی حیزبوڵڵای لوبنان گرتویانه‌ته‌ به‌ر و دواش له‌ وڵاتی دیكه‌ی جیهانیش ده‌كه‌ین هه‌مان رێكار دژی ئه‌و گروپه‌ بگرنه‌به‌ر.

ئه‌و حه‌وت كه‌سایه‌تییه‌كه‌ تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی كه‌ بۆخۆدزینه‌وه‌ له‌ سزا سه‌پێندراوه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حزبوڵڵا، بڕی پێنجسه‌د ملیۆن دۆلاریان له‌ هه‌ژماری بانكی خۆیان گواستووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی دارایی ناوه‌ندیی حزبوڵڵایه‌ كه‌ ئه‌ركی بریتییه‌ له‌ چاودێری كردن‌ به‌سه‌ر بودجه‌ و خه‌رجیه‌كانی حزبوڵڵا.

شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری بانگی خۆیانه‌وه‌ و خۆ دزینه‌وه‌ له‌ سزا سه‌پێندراوكانی ئه‌مه‌ریكا، پاره‌ بۆ رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ونه‌ش حزبوڵڵای لوبنان ده‌گوازنه‌وه‌ .
 

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.