بەیارق خێر كە فراكسیۆنێكی پەرلەمانی عێراقە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوویش چەند كاندیدێكی هەیە، بەڵام سەرۆكی فراكسیۆنەكە رایدەگەیەنێت، چەند كاندیدێكیان بەهۆی هەڕەشەی كوشتن، كشاونهتهوه، دووپاتیش دەكاتەوە كە لایەنە ئهمنییهكانیش ئاگادارن.
ماڵپهری شەفەق نیوز بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی بەیارق خێر لە پەرلەمانی عێراق محەمەد خالدی رایگەیاند: چەند كاندیدێكیان كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كاندید كردووە، نامەی هەڕەشەی كوشتنیان بۆ هاتووە و داوایان لێكراوە بكێشنەوە له كاندید بوون، بۆ ئەو مەبەستەیش لایەنە ئهمنییهكانیش ئاگادارن.
محەمەد خالدی راشیگهیاند: ئەو كاندیدانەی هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە، خۆیان كێشاوەتەوە. نەك هەر كاندیدانی بەیارق خێر، تەنانەت كاندیدانی چەند فراكسیۆنی تریش هەمان هەڕەشەیان لێكراوە، هەندێك كشاونەتەوە و هەندێكی تریش سوورن لە خۆ كاندیدكردن و گوێیان بە هەڕەشەكان نەداوە.
خالدی دووپاتی كردەوە كە بۆ ئەو هەڕەشانە، لایەنەكانی ئهمنییهكانیش ئاگادار كراونەتەوە و ئەوانیش دەڵێن لێكۆڵینەوە دەكەین، بەڵام هەڕەشەكان بەردەوامن.
سەرۆكی فراكسیۆنی بەیارق خێر داوای لە حكوومەت و هێزەكانی ئهمنییهكان كرد، وریای دۆخەكە بن پێویسته بزانرێ ئەو لایەنانە كێن لە ههڕهشه له كاندیدان دهكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.