Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 13:19

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕاده‌گیرێت

کوردستان TV
100%

له‌مرۆوه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی بیست و چوار كاتژمێر ڕاده‌گیرێت و قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانیش بۆ ئێران تا بیست و یه‌كی ئەم مانگە درێژكرایەوە.

ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاندووە، ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنها یەكەم ڕۆژی جەژن دەبێت و ڕۆژانی دواتر ئاڵوگۆری بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانی بۆ وڵاتەكەی تا بیست و یه‌كی مانگ درێژكردەوە و تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدات كە بە مەبەستی نەخۆشی یان خوێندن سەردانی وڵاتەكەی دەكەن .

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.