Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:04

د. سامان به‌رزنجی: په‌رستار جێگره‌وه‌ی دایک و باوک و خوشک و براکانمانه‌

12ی ئایار رۆژی جیهانی په‌رستاران
کوردستان TV
100%

د. سامان حسین به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ١٢ی ئایار په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: ڕۆژێكی جیهانی له‌ ساڵدا ته‌نها ڕۆژێك نیيه‌ به‌رامبه‌ر پیرۆزی ئه‌م پیشه‌یه‌ و دڵسۆزی په‌رستاران به‌ڵكو په‌یامێكی گه‌وره‌ی مرۆڤدۆستیيه‌ بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موومان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و حكومه‌ت و به‌شداربووانی ناو سیسته‌می ته‌ندروستی كه‌ بۆ هه‌موومان په‌رستار جێگره‌وه‌ی دایك وباوك و خوشك و براكانمانه‌ له‌ ناو دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان، هه‌م بۆ خۆپارێزیمان هه‌م بۆ نه‌خۆشه‌وانیمان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌ ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كان. بۆیه‌ له‌م ڕۆژه‌دا ڕۆڵی په‌رستاران له‌ ڕۆژانی ئاسایی و پڕاكتیزه‌كردنی پیشه‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت له‌ ته‌واوی پێشهات و قه‌یران و كاره‌ساته‌كانی ڕابردوو و ئێستاشدا ده‌بینین كه‌ چۆن پێشه‌نگ و پێشمه‌رگه‌ ئاسا بوونه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ڕۆژانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌ سه‌نگه‌ری شه‌ڕه‌ف و به‌رگری له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و له‌ پێشوازی و خزمه‌تكردنی ئاواره‌ و په‌ناهه‌نده‌كان و به‌رده‌وام بوون له‌ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و نه‌خۆشان له‌ داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ دواهه‌مین قه‌یرانی جیهانی بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه‌ په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی شانبه‌شانی خوشك و برایانی پزیشكان و دڵسۆزانی وڵات بوونه‌ فریادڕه‌س و رزگاركه‌ری سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خۆپارێزی و گه‌ڕان و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردن تا ڕاده‌ی خۆبه‌ختكردن و قوربانیدان به‌ خۆیان و خانه‌واده‌یان كه‌ هه‌رده‌م وه‌كو ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ له‌ ئاسمانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گه‌شێنه‌وه‌ و ده‌بنه‌ هه‌وێنی پته‌وی دڵسۆزان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ كوردستانی خۆشه‌ویست.
وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌شڵێت : به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو قوربانیانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستكاران داده‌نوێنین كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان به‌خشكرد. سڵاو ڕێزی بێ پایانمان بۆ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان، هیوای سه‌لامه‌تی و چاكبوونه‌وه‌ و ته‌مه‌ن درێژی بۆ هه‌مووان.
په‌رستارانی خۆشه‌ویست ... له‌ كۆتایدا ...

44


وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌رك و ماندووبون،  پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانتان ده‌بێت و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌ پێشتر و ئێستاشدا پێویستیان به‌ مافی زیاتر و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه‌ بۆ پێشخستنی زیاتری تواناكان و خۆشگوزه‌رانیان، ده‌ره‌نجام بۆ پته‌وكردنی جومگه‌كانی چاكسازی له‌ سیسته‌می ته‌ندروستی كه‌ ده‌بێت سوود له‌ تواناو پسپۆڕیه‌تی خزمه‌تگوزاری په‌رستاری وه‌ربگیرێت و ببنه‌ كۆڵه‌گه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستیه‌كی پێشكه‌وتوو له‌میانی هه‌وڵه‌كانمان بۆ داهاتووی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.