Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:48

کەشناسی هەرێمی کوردستان باری کەش و هەوای ڕۆژانی جەژنی ره‌مه‌زانی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتى گشتىی کەشناسى بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی هه‌رێمی كوردستانیبۆ سێ رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز راگه‌یاند .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ، رۆژی پێنجشه‌مه‌ پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت وە لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پلەکانى گەرما نزیکەى 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراوورد لە گەڵ ئەمڕۆ, خێرایی با (5-15)کم/ک دەبێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: له‌دووه‌م رۆژی جه‌ژن، ڕۆژی هەینى ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت وە هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد لە گەڵ ڕۆژی پێشودا.

 كه‌شناسی بۆ سێییه‌م رۆژی جه‌ژن رایده‌گه‌ێنێت: ڕۆژی شەممە ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەڵام لە شەودا ناوچەکانى باکور و ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک و سلێمانى, پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوى ڕۆژی پێشوو.

 

شوان عه‌زیز
            
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.