وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت:
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان دابوو، لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوەو لەئێستادا لەشێوەی گروپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتونەتەوە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیەش، ماوە ماوە کردەوەیەکی دڕندانەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن. کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی 11ی ئایاری 2021 تیرۆریستان پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 116ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا، لەسنوری قەزای کفری و لەئەنجامی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە، پێشمەرگەیەک بەناوی( محسن حسێن گەرەوەیی) شەهیدبوو.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن: پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ دراوەتەوەو تیرۆریستان راونران. جارێکی تر دوپاتی دەکەینەوە، کە تیرۆرستان جوڵەو بزاوتەکانیان زیادبووەو لەئێستادا شێوازی شەڕو پەلاماردانیان گۆڕیوەو، بەردەوام مەترسی دروست دەکەن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاووه: لێرەوه جەخت دەکەینەوە، بۆ رێگریکردن لەم رووداوانە و تێکشکاندنی تەواوەتی تیرۆریستان پێویستیمان بە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەن، لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌ێنێت: بەدڵنیاییەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەئاست ئەوکردەوانە بێدەنگ نابێت و لەکاتی خۆیدا وەڵامی توندی دەبێت، دڵنیاییش دەدەین بەخەڵکی کوردستان، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پارێزراوەو پێشمەرگەش جێگای باوەڕو متمانەی هەمولایەکە.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت: پرسەو سەرەخۆشی لەخانەوادەی شەهیدی سەنگەری بەرگری نیشتمان (محسن حسێن گەرەوەیی) دەکەین و پەروەردگاری میهرەبان سەبووری هەموو لایەک بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.