Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:29

پارتێکی کوردی له‌کوردستانی ئێران 3 ئه‌ندامی سوپای پاسداران ده‌کوژن

سێی دیكه‌ش له‌هێزی دیكه‌ی ئێرانییه‌وه‌ ده‌كوژن
کوردستان TV
100%


لە ئاکامی تێکهەڵچوونێێکی چەکداری لە سنوورەکانی شاری سەڵماس کە لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی هاتە ئاراوە لانیکەم 3 ئەندامی سوپای پاسداران کوژران.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ 11-5-2021،  لە سنوورەکانی شاری سەڵماس سەر بە پاریزگای ئورمیە له‌كوردستانی ئێران تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی سوپای پاسداران و حیزبێکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا لانیکەم 3 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون. هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: 3 ئەندامی لایەنی دیکەی تێکهەڵچوونەکەش کە گرووپێکی 4 کەسی بوون گیانیان لە دەست داوە و چارەنووسی یەکێکیشان نادیارە.

 هەنگاو ڕاشیگه‌یاندووه‌: کە ئەو تێکهەڵچوونە لە دۆڵی “ئەغلبووب”ی سەڵماس هاتووەتە ئاراوە.

رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران کە کوژراون و خەڵکی شاری سەڵماس بوون بە ناوەکانی “تەوحید مورادی” و “ مێهدی خەلیلی” بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەست هه‌نگاو کەوتووە، دوابەدوای تێکهەڵچوونەکە تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە خەستی  دۆڵی “ئەغلبووب”یان تۆپباران کردووە.

هاوكات، بنکەی حەمزەی سوپای پاسداران لە ئورمیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و بە بێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی شەڕەکە بدا کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پشت ڕاست کردووەتەوە. لە بەشێکی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووە کە هەموو ئەندامانی لایەنی دیکەی شەڕەکە کە گرووپێکی 7 کەسی بوون کوژراون.  بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لایەنی دیکەی شەڕەکە گرووپێکی 4 کەسی بوون کە 3 کەسیان کوژراوە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.