Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:30

له‌ په‌لامارێکی داعش بۆسه‌ر سه‌نگه‌رێکی پێشمه‌رگه‌ له‌ کفری پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هید بوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی زنانه‌  په‌لاماری سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌یان دا و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ تووندی وه‌ڵام درانه‌وه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه‌ پێیڕاگه‌یاندین: چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی به‌له‌كه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی زنانه‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ودوای شه‌رێكی توند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاند و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌روه‌یان له‌ تیرۆرستانی داعش دا.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كه‌دا دوو پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوون و پاش گه‌یاندنیان به‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.