سەرۆکی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق و سوریا رایگەیاند، ئەوە پشتڕاستكراوهتهوه، کە بەپێی بەدواداچوونە سەربەخۆکانیان بەڵگەی روون و باوەڕپێکراویان هەیە کە ئێزدییەکان کۆمەڵکوژ کراون لەلایەن داعشەوە.
تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیتاد لە تویتەر راگهیهنراوێكی بڵاوکرۆتهوە، کەریم خان راوێژکاری تایبەت و سەرۆکی دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق و سوریا رایگەیاندوە، داعش لە عێراق بەرنامەیەکی چەکی کیمیایی فراوانی هەبووە و لەسەر بەندکراوەکان تاقیکردووەتەوە بۆ زانینی کاریگەرییە بایۆلۆجی و کیمیاییەکان.
لەبارەی کارەکانیانەوە لە عێراق راشیگەیاند، لەماوەکانی رابردوودا بەرەوپێشچوونی زۆر باش لە کارەکانی یونیتاد هەبووە ئەوەش بەهۆی نوێگەری و هاوکارییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه بووه. ئاماژهی بهوهشكرد، قوربانیانی دەستی داعش مافی خۆیانە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و نەوەی داهاتوش لە شوێنێکدا بژین کە ئەمنییەتی پارێزراو و ئاسایشی بەرقەراربێت.
تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوەکو ئێستا شەش راپۆرتی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە، کە تیایاندا سەدان بەڵگەی ڤیدیۆیی، بەڵگەنامەی نووسراو، لێدوانی قوربانیان و شایەتحاڵانی تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.