Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:26

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی تلفریکی چیای زاوای لە دهۆک کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  تلفریكی چیای زاوای له‌پارێزگای دهۆك كرده‌وه‌، كه‌ به‌ پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی گه‌شتیاری له‌سنوره‌كه‌دا داده‌نرێ‌.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9-5-2021،  مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  تلفریكی چیای زاوای له‌ دهۆكی كرده‌وه‌،  كه‌به‌یه‌كێك له‌پرۆژه‌ گرنگه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا داده‌نرێت. 
له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتارێكی پێش كه‌ش كرد و ده‌قی ووتاره‌كه‌:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

ئاماده‌بووانی ئازیز.. به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌نیا خزمه‌تی خه‌ڵكی دهۆك ناكات، به‌ڵكو هه‌موو كوردستان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كات كه‌ سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دوو ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو، یه‌كێكیان چاكسازی و ئه‌وی دیكه‌ش هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستانه‌.

له‌ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی دیكه‌ی ئابووری، وه‌كو كشتوكاڵ و پشه‌سازی جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات له‌ كوردستان زیاتر بێت و ناچار نه‌بین ته‌نیا پشت به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستین.

داوا ده‌كه‌م به‌شداربن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت، له‌ پێناو دامه‌زراندنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز له‌ كوردستان.

به‌رنامه‌ی چاكسازی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستمان پێكردووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین، زۆر ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێت بۆ حكومه‌ت و كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین و به‌ پشتیوانی خوا و ئێوه‌، هیچ كه‌سێك ناتوانێت رامانبگرێت.

راسته‌ ئاسته‌نگه‌كان زۆرن، ره‌نگه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بێت چاكسازی راسته‌قینه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌مووان بزانن ئه‌وه‌ی كردوومانه‌ به‌ بیروباوه‌ڕه‌وه‌ كردوومانه‌، خۆم بڕوای ته‌واوم به‌ پشتیوانی ئێوه‌ هه‌یه‌ وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بین.

من خۆم چاوه‌ڕوانی پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی. ساڵێكی ناخۆشمان به‌ڕێكرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كه‌ بووه‌ هۆی چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌، بۆیه‌ سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م، كه‌ تێگه‌یشتنیان هه‌بووه‌.

حه‌ز ده‌كه‌م دڵنیا بن له‌ داهاتوودا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ئابووری كوردستان به‌ره‌وپێش ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به‌ پشتیوانی و به‌شداری ئێوه‌ ده‌بێت، چ وه‌ك هاووڵاتی و وه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین.

سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی گرنگه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت، سه‌قامگیری و ئاسایشی كوردستانیش ده‌بێت بپارێزرێت و هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

له‌ كۆتاییدا جارێكی دیكه‌ سوپاسی ئێوه‌ ده‌كه‌م و خودای گه‌وره‌ نوێژ و تاعه‌تی هه‌موو لایه‌ك قه‌بووڵ بكات، خودای گه‌وره‌ ته‌مه‌نی سه‌رۆكی ئێمه‌ درێژ بكات، هیوادارم خه‌ڵك و هاووڵاتیانی دهۆك و كوردستان كاتێكی خۆش له‌ نێو ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌سه‌ر ببه‌ن.

گه‌له‌ك سوپاس بۆ ئێوه‌.. به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان ده‌بێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.