Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:21

شاندێکی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات

به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگ كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق
کوردستان TV
100%

شاندێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

شاندێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت و پرسی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان تاوتوێ ده‌كات.

ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی كردبوو و جگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی، له‌گه‌ل سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی گفتوگۆیان كردبوو.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی دوای زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، فه‌رمانی كرد كه‌ بۆشایی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پڕبكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.