سەرلەبەیانی ئەمرۆ یهكشهمه 9 -5 - 2021، لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی - كەركوك، لە پردی تەیناڵ ڕوداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕویدا لە ڕوداوەکەدا، شۆفێرێک گیانی لەدەستداو شۆفێرکی تر بریندار بوو.
رائیدی ھاتوچۆ ئەڵێن کەریم ئەفسەر لە شوێنی ڕوداوەکەوە بە هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، ڕوداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل بوە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و چوەتە سایدی بەرانبەر دواتر پێکدادان لەنێوان ئەو ئۆتۆمبێلەو دوو ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ڕویداوە، بەھۆیەوە شۆفێری یەکێک لەبارھەڵگرەکان گیانی لەدەستداوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە برینداربوە.
رائید ئەڵێن ئەوەشی خستەڕوو ،لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی ھۆکاری ڕوداوەکە دەستی پێکردوە..
وێنەکان وەرگیراون.
ڕووداوێکی ھاتووچۆ گیان لەدەستدان و بریندارێکی لێکەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.