Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:39

پاشماوه‌کانی مووشه‌که‌ چینییه‌که‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای چه‌ندین رۆژ له‌سه‌رقاڵبوونی جیهان، مووشه‌كه‌ له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌كه‌ی چین كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رپرسانی چین رایانگه‌یاند كه‌ پاشماوه‌كانی مووشه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌رچووه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی هاتۆته‌ نێو به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی،  له‌ زه‌ریای هیندی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند:  هەموو ئەوانەی بەدوای هەواڵی مووشەکه‌ چینییه‌كه‌وه‌ بوون ، دەتوانن پشوو بدەن، چونكه‌ مووشەکەکە کەوتووەتە خوارەوە.

شایانی باسه‌ مووشه‌كه‌كه‌ له‌ رۆژی بیست و نۆی نیسان به‌ناوی كاروانی درێژ فایف بی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا، كه‌ كێشه‌كه‌ی زیاتر له‌ بیست و حه‌وت هه‌زارو پێنج سه‌د كیلۆ بوو و  نزیكه‌ی سی مه‌تر درێژ بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.