وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ڕه‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێم له ژێر كۆنترۆڵ دایه و حكوومه‌تی هه‌رێمیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ڤاكسینی كۆرۆنا دابین بكات.
دكتور سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لەگەڵ ئەوەى حکوومەتى هەرێم هەموو ڕێکارێکى گرتۆتەبەر بۆ کۆنترۆڵى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، بەڵام دەبێ هاووڵاتییانى کوردستان بەردەوام بن لە بەستنى ماسک و خۆدوورگرتن و پەیرەوکردنى ڕێکارە تەندروستییەکان.
وەزیرى تەندروستى رایگه‌یاند: هێنان و وەرگرتنى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە.
وەزیرى تەندروستى گوتیشی: لەڕۆژانى جەژندا دەسەڵات تەواو بە ئیدارەى پارێزگاکان دراوه بۆ لێپیچینەوە لەو شوێنانەى کە پابەندى ڕێنماییەکان نابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.