Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:54

هیندستان.. لەدوێنێوە زیاتر له‌ چوار هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە

کوردستان TV
100%

په‌تای کۆرۆنا بەرۆکی هیندستانی بەتوندی گرتووە و بۆ چوارەمین رۆژی لەسەر یەک ژماره‌ی مردووان به‌ كۆرۆنا له‌ بیست و چوار كاتژمێردا له‌ چوار هه‌زار كه‌س زیاتره‌.

بەگوێرەی میدیاکانی هیندستان، لەدوێنێوە چوار هەزار و سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان لەو وڵاتە گەیشتە سه‌رووی دووسه‌د و سی و هه‌شت هەزار حاڵەت.

هاوکات، لەو ماوەیەدا زیاتر لە چوار ملیۆن کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان له‌ بیست و دوو ملیۆن كه‌س نزیكده‌بێته‌وه‌.

بەگوێرەی زانیارییەکان، زۆرترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا لەهیندستان لە ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژێكدا له‌ ناوچەی هەهاراشترا تۆمارکراوە و لەو ناوچەیە په‌نجا و چوار هەزار و بیست و دوو کەس پۆزەتیڤ بون.

تائێستاش کەمی بوتڵی ئۆکسجین کێشەیەکی گەورەیە و تیمەکانی سوتانی لاشەی مردوان وچان ناده‌ن، چەندین وڵاتیش لەسەر ئاستی جیهان هاوکارییەکانیان گەیاندۆتە  ئەو وڵاتە.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.