سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن له‌باره‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا دڵنیایی ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پێوسته ئه‌و دیداره ئه‌نجام بدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: له كاتێكدا كه كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه پێویست به سه‌پاندنی هیچ پێشمه‌رجێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ دیداره‌كه‌ی نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین ناكات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه كه له‌وه دڵنیایه له زووترین كاتی به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ پوتین كۆ ببێته‌وه.
جۆ بایدن رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده رووسیا هێزه‌كانی سه‌ربازی خۆی له سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكراینیا بڵاوه پێكردبێت، من له‌سه‌ر ئه‌و دیداره پێداگرم.
گوتیشی ئه‌و پرسه نابێته كۆسپ بۆ پاشگهرز بوونه‌وه‌ی له‌و بریاره، به‌و پێیه‌ی كه رووسیا پێشتریش له هه‌مان سنوور سه‌ربازه‌كانی بڵاوه پێكردووه و دواتر پاشه‌كشه‌ی پێكردوونهتهوه.
بایدن هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه له‌و دڵنیایه ئه‌وه دیداره سه‌ر ده‌گرێـت، گرنگه نییه كه‌ی و له كوێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگه به‌رده‌وامی رێكاره‌كانه بۆ ئه‌نجامدانی دیداره‌كه.
ئه‌م لێدوانه‌ی جۆ بایدن له كاتێكدایه كه رووسیا هێزی سه‌ربازی خۆی له سه‌ر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكراینیا بڵاوه پێكردووه و پێده‌چێت دیداری نێوان جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتین له وڵاتێكی سێیه‌م ئه‌نجام بدرێت و ببێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.