دکتۆر سەباح سوبحی حەیدەر چاودێری سیاسی رایگه‌یاند: پێگه‌ی فه‌رمی خودی به‌رێز نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم رۆڵی یه‌كرێزی ده‌گێرێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان.
دکتۆر سەباح سوبحی حەیدەر چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ تایبەت له لێدوانێكی بۆ کوردستان تی ڤی، رایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانى و سەرکردایەتی سیاسی پارتی هەمیشە کاریان بۆ یەک ڕێزی نیشتیمانی و کورد بوون کردووە.
ره‌هه‌ندی یه‌كه‌م: پێگه‌ی فه‌رمی خودی به‌رێز نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم كه رۆڵی یه‌كرێزی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گێرێت وه‌ك یه‌ك قه‌باره كه ژیانی سیاسی و هه‌یكه‌لیه‌تی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانی داده‌مه‌زرێنی پێكهاته، جۆری حزبه سیاسییه‌كانی هه‌ر ژینگه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای هه‌مان ژینگه‌یه.
ره‌هه‌ندی دووه‌م: پێگه‌ی به‌رێزیان وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ڵماندویه‌تی كه پارتی هه‌رده‌م وه‌ك حزبێكی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی سیاسی و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عیراق و هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تییه، پارتی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری نیشتمانی و یه‌كگرتنی بیروبۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌ته چاره‌نووسازه‌كانه.
ئەو چاودێرە سیاسیە رایگه‌یاند: بە شێوازێکی دیکەش لە چەند خاڵێک دا ڕەهەندو ئامانجەکان ڕوونتر دەکاتەوە، رایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ندین مه‌به‌ستی هه‌یه، گرنگترنینان:
دینامیكیه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كه ئیعتمادی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی پارته‌كانه چ له ناو په‌رله‌مان چ له ناو حكومه‌ت چ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردووكیان، هه‌روه‌ها حیواركردن و قسه‌كردن باشترین چاره‌سه‌ره بۆ گشت كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئامرازی قه‌ناعه‌تپێكردن كلیلی هه‌موو گرفته‌كانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شاره‌كانی كوردستانی هیچ كامیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تریان زیاتر بایه‌خی پێنادرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شارێك به‌پێی پێگه‌ی خۆی گرنگی هه‌یه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، تاكه‌كانی ناو ئه‌و شارانه به‌یه‌كسانی ده‌بێت وه‌ك بنه‌مایه‌ك له پرنسیپه‌كانی مرۆڤایه‌تیخوازه‌كان.
دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی: سه‌رۆكی هه‌رێم دژی تێكدانی هه‌ر پیلانێك ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه زۆر له ده‌سته ده‌ره‌كییه‌كان گره‌و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
رایگه‌یاند: دانوستاندن ته‌نها له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌كی ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو وه‌ك هینری كیسنجر باس ده‌كات دانوستاندن له هه‌موو پێگه‌كانی ژیانمان به‌كاری ده‌هێنین بۆ گه‌یشتن به ویسته‌كانمان.
له كۆتاییی لێدوانه‌كه‌یدا دکتۆر سەباح گوتی: شێوازی مامه‌ڵه‌تكردنی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بنه‌مایه‌كی نوێ بۆ به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی گشتی داده‌مه‌زرێنی و رۆڵێكی نوێی سه‌رپه‌رشتیاری بۆ پارتی راده‌سپێردرێت كه تیادا پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌نته‌ری بنه‌ما نوێیه‌كانی سیاسه‌ت له هه‌رێمی كوردستان داده‌رێژی و ده‌بێته جولێنه‌ری هه‌موو ئاكته‌ره‌كانی ناو سیسته‌می سیاسی و ئه‌دای به‌ره‌و باشتر ده‌بات بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.